وەفدی دەم پارتى راگەیەندراوێکى لەبارەى ناوەڕۆکى دیداریان لەگەڵ ئۆ.جەلان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەراورد بە پرۆسەکانى رابردوو ئومێدى زیاتریان هەیە، تاوەکو پرۆسەکەش دەگاتە قۆناغێکى پێگەیشتوو، هیچ راگەیەندراوێکی تر بڵاوناکەنەوە.
وەفدى دەم پارتى لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە ک ئەم بڕیارە بە واتاى شاردنەوەى زانیارییەکان نایەت، بەڵکو رێزگرتنە لەو دیدارانەى دەیکەن، بەڵام لە راستیدا بەراورد بە پرۆسەکانى رابردوو ئومێدى زیاتریان هەیە.