بەڕێز کاک جەوهەر محێدین ئاغا هەرکی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی
بەڕێزانمان لە خزمانی هەرکی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی (ناسر ئەسعەد جانگیر ئاغا هەرکی) ئامۆزاتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزمانی هەرکی دەکەین و هاوبەشی ماتەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامیش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان