سودانی: 2025 دەکەینە ساڵی بەردەوامبوونی دەستکەوتەکان

11:56 - 2025-01-01
عیراق
53 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی کرد و هیوای خواستوە پڕبێت لە ئومێد و ئیرادە بۆ خزمەتکردنی گەلی عیراق.

سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2024 ئەوپەڕی توانایان بۆ بە دیهێنانی خواستی گەلەکەیان و دامەزراندنی گەشەپێدانی ئابووری بەڕێکرد و لە ساڵی نوێشدا لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام دەبن.

سودانی جەختیکردووەتەوە لە ساڵی نوێدا رژد دەبن لەسەر تەواوکردنی پڕۆژە ستراتیجییەکان و بونیادنانی ژێرخانی ئابووریی پتەو، دەشڵێت، هیچ دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی عیراقییەکان لەدەستنادەن ئەوەش لە رێگەی بونیادنانی دەوڵەت و ئەنجامدانی چاکسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی هەلیکار.

سودانی لە پەیامەکەیدا هیواشی خواستووە، ئارامی و ئاسایشی عیراق بەردەوام بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان