رێکخراویWHO: ئاشتی باشترین دەرمانە

01:05 - 2025-01-04
جیهان
53 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە هێرشێکی مووشەکی لە یەمەن دەربازی بوو، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، گوتی ئاشتی باشترین دەرمانە و هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو کەسە سڤیلانە دەربڕی کە رۆژانە دووچاری جەنگ و لێکەوتەکانی دەبن.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پاش دەربازبوونی لە هێرشێکی مووشەکی لە یەمەن گوتی ئاشتی باشترین دەرمانە و هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو کەسە سڤیلانە دەربڕی کە رۆژانە دووچاری جەنگ و لێکەوتەکانی دەبن.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، جگە لە هاندانی لایەنەکان بۆ ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە جەنگ و لێکەوتەکانی، ئاشکرای کرد کە بەهۆی لێکەوتەی دەنگی بەرزی تەقینەوەی مووشەکەی سەنعا تووشی زریکەی بەردەوامی گوێ بووە.

لەکاتی سەردانێکی ئادهانۆم و تیمەکەی بۆ یەمەن، لە فڕۆکەخانەی سەنعا مووشەکێک لە نزیکیان کەوتە سەرزەوی و ئەمەش تیمەکەی بە تەواوی شڵەژاند و ئەندامێکیان بریندار بوو. ئادهانۆم دواتر ئاشکرای کرد بەهۆی لێکەوتەی دەنگی بەرزی تەقینەوەی مووشەکەکە تووشی زریکەی بەردەوامی گوێ بووە و هیوای خواست کێشەیەکی کاتی بێت و نەبێتە کێشەیەکی درێژخایەنی تەندروستی.

ئادهانۆم هاوسۆزیی خۆی دەردەبڕێت بۆ هاووڵاتییانی سڤیل لە هەر ناوچەیەکی جیهان، کە رۆژانە رووبەڕووی ئەم دۆخە سەختە دەبنەوە، کە خودی خۆی ئەو رۆژە لە سەنعا دووچاوری بوو.

ئەدهانۆم پاش گەڕانەوەی لە سەنعا و گەیشتنی بە ئارامی، لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس و لە تویتێکدا روو دەکاتە هەمووان و دەڵێت: ئاشتی باشترین دەرمانە.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بە نوێنەرایەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی یەمەنی کرد، بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ حوسییەکان بۆ ئازادکردنی نێردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن حوسییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان