ئاسۆ عومەر، نوێنەری قەسابەكان لە سلێمانی رایگەیاندووە کە نرخی گۆشتی سوور لە قەسابخانەكان دابەزیوە و پێشتر یەك كیلۆی بە 20 هەزار دیناربووە و ئێستا یەك كیلۆی بە 18 هەزار دینار لە قەسابخانەكان دەفرۆشرێت
وتیشی، "ئەگەر باج و رسوومات لەسەر گۆشتی سوور هەڵبگیرێت چاوەڕواندەكرێت نرخی گۆشتی سوور دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت".