بڕیارە رۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، سەردانی ئێران بکات کە پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەکەوە هەیە.
عەلائەدین بروجەردی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە چەندساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئێران بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو بەهۆی پەیوەندییەکانی نێوانیانەوە ملیۆنان زیارەتکاری ئێرانی ساڵانە سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی عیراق دەکەن.
وتیشی، رۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەردانی تاران دەکات.