لە عیراق 150 بازاڕی گەورە دەکرێتەوە

08:46 - 2025-01-05
عیراق
52 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە پاڵپشتی حکومەت، 150 بازاڕی گەورەی تایبەت بە خۆراک ده‌كاته‌وه‌ و سەرجەم شارەکانش دەگرێتەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، لە رێگای پلانێکی پێنج ساڵییەوە کار بۆ دروستکردنی 150 بازاڕی گەورەی خۆراک (هایپەرمارکێت) لە سەرانسەری عیراقدا دەکەین کە نرخەکانی بەراورد بە بازاڕە بازرگانییەکان %20 کەمترە.

وتیشی “ئامانجی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی سەقامگیرییەکی باشترە بۆ نرخی خۆراک، بە تایبەت کە لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی گۆرانکارییەکانی نرخی دۆلارەوە هاوڵاتییان ئاستەنگییان بۆ دروستبوو”.

بابەتە پەیوەندیدارەکان