بڕیارە ئەمڕۆ عەممار حەکیم سەروکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆببێتەوە، بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لە چوارچێوەی پەیوەندییە هەرێمی و ناوچەییەکاندا، چەند پرس و بابەتێک تاوتووێ دەکەن.