بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە دهۆک لەسەدا هەزار زیادی کردووە

11:27 - 2025-01-06
کوردستان
992 جار خوێندراوەتەوە

دیاردەی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەوە لەدهۆک لەسەدا هەزار زیادی کردووە و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت مەترسییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگە دروستکراوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیای پارتی، بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە دهۆک لە سەدا هەزار  زیادیکردووە و دوو سەد و پەنجا (٢٥٠) دۆسێی پەیوەست بەم کەیسە تايبەتن بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
دکتۆر کاوە عەبدولعەزیز بە میدیای پارتی وتووە، لە ساڵی ٢٠١٠ تەنها ١٠  دۆسێ لە دادگاکانی دهۆک لەسەر مادەی هۆشبەر هەبووە بەڵام لە نوێترین ئاماردا داتاکان بە شێوەیەک هەڵکشاوە کە مەترسی زۆر گەورەیە بۆسەر کۆمەڵگا و ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ کەیس لە دادگای دهۆک لەسەر مادەی هۆشبەر هەیە کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەم دیارەیە زۆر زیادی کردووە کە ٢٥٠ لەوانە بازرگانی مادەی هۆشبەرن. 

هەر بەپێی هەندێ بەڵگە کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە ٨٥٠ کیلۆی مادەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین کە یەکێکە لە مادەی هەرە مەترسیدارو گرانبەهاکان لە سنووری و هەولێر و دهۆکەوە نێردراوە بۆ تورکیا لەوێ دەستی بەسەردا گیراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان