پەری نوری، راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق رایگەیاند، گۆڕێكی تری بە كۆمەڵ لە نزیك نوگرە سەلمان دۆزراوەتەوە و هەڵمەتی تری وەرگرتنی سامپڵیش لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە چەمەچەماڵ و كۆیە ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، رۆڵی كاریگەری هەیە لەكەیسی گەڕان بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا، ئەنفال پرسێكی نیشتمانییە و هەموو هەوڵێك دەخەنەگەڕ بۆ گەڕانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان.