رەشنووسی کۆبوونەوەکانی لێژنەی هاو بەشی یەکێتی و پارتی دەنووسرێتەوە

10:11 - 2025-01-09
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە



بەمەبستی ئەمادەکردنی   رەشنووسێکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی   بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی لیژنە هاوبەشەکە ئەرێنی بوون و بەرەو پێشچونی باش هەبووە، بەڵام خاڵی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حوکمڕانی و ناهاوسەنکییە لە بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکە وتیشی، ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار لیژنە هاوبەشەکە کۆدەبنەوە و رەشنووسی کۆبوونەوەکە دەنوسرێتەوە، رەشنووسەکە لەسەر شێوازی حوکمڕانی و پێکهێنانی کابینەی دەیەم بۆ وەفدی باڵای دانوستکاری هەردوولا ئامادە دەکرێت.

راشیکەیاند، سەرکیترین خاڵی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حوکمڕانییە، یەکێتی لە ئامادەکردنی رەشنووسەکەدا پێداگری کردووە لەوەی، شێوازی حوکمڕانی بگۆڕدرێت و هاوسەنگی لە بەڕێوەبردندا هەبێت، بەڵام پارتی دەیەوێت ئەم شێوازە حوکمڕانییەی ئێستا وەکوخۆی بمێنێتەوە.

ئەندامانی وەفدی پارتی پێهاتوون لە، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، ئەندامانی وەفدی یەکێتیش بریتین لە رێواس فایەق، شاڵاو سەڵاح و ئامانج رەحیم.

چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو وەفدی باڵای دانوستانکاری هەردوولا کۆببێتەوە کە لەیەکێتی قوباد تاڵەبانی و لە پارتی هۆشیار زێباری سەرۆکایەتی دەکەن

بابەتە پەیوەندیدارەکان