هەڵمەتی پاككردنەوەی شار..

بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك بۆ کوردستانی نوێ : كۆنكرێتكردنی گەڕەكەكان بەردەوامە

10:13 - 2025-01-09
کوردستان
81 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد
لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، تیمەكانی شارەوانیی كەركوك، شەو و رۆژ بۆ پاكڕاگرتنی شار كاردەكەن، هەروەها تیمەكانیان بەردەوامن لە كۆنكرێتكردنی سەرجەم گەڕەك و شەقامەكانی شاری كەركوك بەبێ جیاوازی.
ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتوانی كەركوك و پاكڕاگرتنی شار، تیمەكانمان دابەشی شەش كەرت كردووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی رێكوپێك خۆڵ و خاشاكی شارەكە فڕێبدەن، بۆ ئەو مەبەستەش شەو و رۆژ لەپێناو پاكڕاگرتنی شاردا كاردەكەن.
باسی لەوەشكرد دوای دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی كەركوك، تیمەكانیان بەردەوامن لە نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردنی گەڕەكەكان، چونكە ئامانجی ئیدارەی ئێستای كەركوك گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ ئەو گەڕەكانەی كە تا ئێستا پڕۆژەی خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە.
راشیگەیاند: ئێستا سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ساڵی 2025، كە پرۆژەی گەورە و ستراتیژین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان