کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا رۆژی شەممەی لە بەغداد کۆدەبنەوەو دوو رۆژ دەخایەنێت.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو 11ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەكانی لیژنەی هەمیشەیی تایبەت بە كاروباری سیاسی لە كۆمەڵەی پەرلەانەکانی ئاسیا لە بەغداد دەست یپێدەكات.
بەپێی راگەیەنراوەکەی مەشهەدانی، کۆبوونەوەکان بە بەشداری وەفدی 13 وڵات دەستپێدەکات و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكاندا چەند پرسێكی تایبەت بە كۆمەڵەکە و رەوشی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پێشهاتە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان تاوتوێ بکرێت، بەوپێەی ئامانجی دامەزراندنی کۆمەڵەکە لەپێناو ئاشتی یە.
کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە ساڵی 2006دا فراوان بوو، کە درێژکراوەی رێکخراوێکی دیکە بوو لە ساڵی 1999 دامەزرابوو و یەکەم کۆبوونەوەیان لە ساڵی 1999 لە بەنگلادیش ئەنجامدا.