عیماد ئەحمەد: راگەیاندنكارانی یەكێتی وەك هەمیشە ئازا و ئازاد بن

09:26 - 2025-01-14
کوردستان
85 جار خوێندراوەتەوە

عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لەگەڵ ناوەندی هەولێری بۆردی راگەیاندنی یەكێتی كۆبووەوە و رایگەیاند: وەك هەمیشە ئازا و ئازاد و بوێربن لە كاركردنی پیشەیی و خزمەتكردنی هەولێر و هەولێرییەكان، پەیامەكەشتان لە ئاست گەورەیی ئەم قۆناغەی خەباتی دیموكراتی و مەدەنی یەكێتیدا بێت. 
لە كۆبوونەوەكەدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن لە راپۆرتێكی زارەكیدا ئاماژەیدا بە چۆنێتی كاركردن و پلانی نوێی میدیایی لەم هەلومەرجەدا لە هەولێر، بە شێوەیەك كە نوێبوونەوە لەتەواوی ئەركەكاندا دەكرێت  و پەیامێكی گشتگیرتر لە بەرژەوەندیی خەڵك ئاڕاستە دەکرێت. 
لەبەرامبەردا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، سوپاسی ناوەندی هەولێر و راگەیاندنكارانی یەكێتی لەو شارە كرد كە لێبڕاوانە و دڵسۆزانە بە ئەمانەتەوە سەرباری بەربەستە پیشەییەكان، ئەركەكانیان بە باشی بەڕێوەبردووە و دەنگێكی زیندووشن لە هەولێردا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان