بەبڕیارێکی حکومەتی عیراق خانووە زیادەڕۆکان تاپۆ دەکرێن

10:02 - 2025-01-14
کوردستان
177 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە دامەزراندنی بانێکی نوێ، لەگەڵ پاتاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ.

رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە بڕیاریدا بە لێبڕینی 1%ی مووچەی فەرمانبەران بۆ پشتیوانی لە غەززە و لوبنان، بەڵام ئەو بڕیارە خانەنشینان ناگرێتەوە.

هەروەها لە كۆبونەوەكەدا و لە چوارچێوەی رێكارەكانی چاكسازی بانكیدا، رەزامەندی درا لەسەر كردنەوەی بانكێكی نوێ‌ بەناوی بانكی رافیدەینی یەكەم، بەشێوەی هاوبەش لەنێوان كەرتی حكومی و بازرگان و كۆمپانیاكاندا.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرمایەی بانكەكە 1 ترلیۆن دینار دەبێت، دەسەڵاتیش دەدرێت بە بانكی ناوەندیی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی راوێژكاری بۆ دامەزراندنی بانكی نوێ.

هاوكات سەبارەت بە خانوی زیادەرۆش ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، پارێزگارەكان ئەتوانن زەوییەكە بەو كەسانە بفرۆشن كە زێدەڕۆییان كردووە، بەمەرجێك زەوییەكان لە سنوری نەخشەی بنەڕەتی شارەوانییەكان بن، بە مەرجێك هیچ موڵكێكیان بە ناوەوە نەبێت، بەڵام بڕیارەكە پارێزگای كەركوك ناگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان