كەشتیی بارهەڵگری ساند تۆپیك، بە 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندییەوە گەیشتە بەندەری ئوم قەسر و ئەوەش یەكەم كاروانی برنجی هاوردەیە كە لە ساڵی 2025دا دەگاتە عیراق و وەك پێداویستییەكانی كۆبۆنی خۆراك بەكار دەهێنرێت.
هاشم ئەلموسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراكی عیراق لەو بارەیەوە رایگەیاند: تیمەكانی پشكنین دەستیانكردووە بە وەرگرتنی نموونەی برنجەكە بۆ پشكنینی لە رووی كوالێتییەوە و دڵنیابوون لەوەی مەرج و تایبەتمەندییەكانی بەكارهێنانی تێدایە.
ئەلمەسرا