ملیارێك دینار بۆ زانكۆكانی كوردستان

11:30 - 2025-01-14
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا، ملیارێك دینار وەك پاڵپشتی بۆ سەرجەم زانكۆكانی كوردستان تەرخانكرا و لەو چوارچێوەیەشدا بەبڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار كەلوپەل و پێداویستیی بۆ زانكۆی راپەڕین دابیندەكرێت.
دوێنێ، وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد و كەلوپەل و پێداویستییەكانی پێگەیاندن و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشیدا، د.توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و دارایی، رایگەیاند: بڕیارەكە بۆ سەرجەم زانكۆكانە و پشتگیریی داراییە و خۆی دەبینێتەوە لە دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستییەكان، وتیشی: پێویستییەكان كە دابینكراوە بۆ زانكۆی راپەڕین و بەشە ناوخۆییەكانی بریتیە لە 263 دۆشەك، 840 مەتر مۆكێت، 60 ساردكەرەوە، 40 جلشۆر، 20 گسكی كارەبایی، 20 كۆمپیوتەر و چەند كەلوپەلێكی وەرزشی و بەدڵنیاییشەوە پاڵپشتییەكانیش بۆ زانكۆكان بەردەوام دەبێت بەپشتبەستن بە پێویستی و داواكارییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان