سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ناوچەی بەشیکتاشی ئیستانبوڵ کە سەربە جەهەپەیە، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان رایگەیاند.
رەزا ئاکپۆڵات، سەرۆکی شارەوانیی بەشیکتاش لە ئیستانبوڵ کە سەربە پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە)یە، بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە رێکخراوێکی تاوانکاریی و وەرگرتنی بەرتیل، دەستگیرکرا، پارتی دەم راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: دەسەڵات دەیەوێت لە هەموو لایەکەوە فشار بۆ شارەوانییەکانی سەربە ئۆپۆزسیۆن بهێنێت و رایگەیاندووە: ئۆپراسیۆن بۆ سەر شارەوانیی بەشیکتاش درێژەدانە بە سیاسەتی رێگرییکردن لە خزمەتکردن بە گەل.
پارتی دەم لە راگەیەندراوەکەدا دەشڵێت: دەسەڵات دەبێت واز لەوە بهێنێت هەرکەسێک لە خۆی نەبوو تاوانباری بکات و دەستبەرداری بەکارهێنانی دادگا بێت وەک ئامرازێک.
پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە: دەبێت هەرچی زووە دەسەڵات دەستبەرداری دەستگرتن بەسەر ئەو شارەوانییانە ببێت کە نەیتوانیوە لە هەڵبژاردن و سندوقەکاندا بەدەستیان بهێنێت.