لەسەر رەوشی سوریا و ناوخۆی تورکیا، بەشی ئەڵمانی دۆیچەڤێللا لە ریپۆرتاژێکدا دەنووسێت: تورکیا لەسەر پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی راسیستی توندڕەو پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکاران راگەیاندووە و هەنگاوی باش نراوە، لەلایەکی تریشەوە لە رێی گروپەچەکدارەکانی سەربەخۆیەوە شەڕی کوردەکانی سوریا دەکات و مافەکانیان پێ رەوا نابینێت، ئەو سیاسەتە تازە نییە و ئەو دووفاقیە چەند بارە بۆتەوە.