«فریدریش مێرتس» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کریستیان CDU کە خۆی ئامادەکردووە لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو سەرکەوێ و پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا بەدەستبێنێت ئاشکرایکرد: هەموو ئەو بیانیانەی کە رەگەزنامەی ئەڵمانییان هەیە و تاوانی گەورە وەک تیرۆر و کوشتوبڕ و تۆقاندنی خەڵکیان بەسەردا ساغ بۆتەوە، رەگەزنامەیان لێ وەردەگیرێتەوە، ئەو هەڵوێستەش هاوتای پلانی پارتەکەیەتی بۆ چۆنیەتی رەفتار لەگەڵ پەنابەران و پێدانی رەگەزنامە، چونکە ئەوان پێیانوایە دەبێت سەنگینی رەگەزنامەی ئەڵمانیا بگەڕێتەوە دۆخی جاران.
بورهان ئەمین ئامادەی دەکات