لە میدیای ئەڵمانییەوە

راوێژکار وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

01:10 - 2025-01-15
جیهان
17 جار خوێندراوەتەوە

لەکاردانەوەی لێدوانەکانی ترەمپ لەسەر دەستبەسەرداگرتنی دورگەی گریلاندی دانیمارکی لەلایەن ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە «ئۆلاف شۆڵز» راوێژکاری ئەڵمانیا لەدوای راوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەوروپی رایگەیاند: ئەو دورگەیە موڵکی دانیمارکە و هیچ لایەنێک ناتوانێت سنووری یەکێتیی ئەوروپا ببەزێنێت و سەروەریی سنووری وڵاتان لە خۆرهەڵاتەوە تا خۆرئاوا وەک یەکە، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیاش رایگەیاند: بەپێی بەڵگەنامەی UN و رێککەوتنی هیلسنکیش سنووری وڵاتان نابێت بەهێز بگۆڕدرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان