چابی ئەلۆنسۆ لەشوێنی ئەنچیلۆتی دەبێە راهێنەری ریاڵ مەدرید

10:43 - 2025-01-21
وەرزش
94 جار خوێندراوەتەوە


 كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، بڕیاریداوە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ یانەكە جێبهێڵێت. ئەنچیلۆتی 65 ساڵ، بە یانەكەی وتووە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە، ئەم هەواڵەش لە رۆژنامەكان بڵاوبووەتەوە. كارلۆ ئەنچیلۆتی لە 2021 گەڕایەوە بۆ ریاڵ مەدرید و لەگەڵ یانەكەش لە سەركەوتن و بەدەستهێنانی ناسناوەكان بێبەش نەبووە، چەندین ریكۆردیشی تۆماركردووە و بەیەكێك لە سەركەوتووترین راهێنەری مێژووی یانەكە و تۆپی پێ دادەنرێت. راهێنەرەكە لە ساڵی 2023 گرێبەستەكەی تاوەكو 2026 نوێكردەوە، بەڵام وادیارە لەدوای بەڕێكردنی چەندین ساڵ لە دەستكەوت و ناسناوەكان چیدیكە ئارەزووی نیە بەردەوام بێت. لەدوای كارلۆ ئەنچیلۆتی، چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری بایەرلیڤەركوزن بەهێزترین كاندیدە بۆ جێگرتنەوەی ئەنچیلۆتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان