نەریمان محەمەد گۆڵكارێكی بێ وێنەی تۆپی پێی هەولێر

11:05 - 2025-01-22
دووتوێ
12 جار خوێندراوەتەوە

عیماد قادر


هەركاتێک باس لە مێژووی پڕشنگداریی یارییزانە دێرینەكانی شاری هەولێر دەكرێت، ئەوا ناوی یارییزانی گۆڵكار نەریمان محەمەد دێتە پێشەوە و خۆی دەسەپێنێت. 
ئەو یارییزانە دێرینە ناوی تەواوی (نەریمان ئەبوبەكر)ە و ساڵی 1956 لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی لە قوتابخانەی مەولەوی و ناوەندی برایی و دوای خوێندنی  دواناوەندی، دەچێتە كۆلێژی یاسا، لە ساڵی 1996دەچێتە هەندەران و ئێستاش بە ماڵ و خێزانەوە لە ئەڵمانیا دەژی.
نەریمان محەمەد لە سەردەمی خۆیدا لە حەفتا و هەشتاكانی سەدەی رابردوو، بە گەواهی هەموو لایەك، یەكێك بووە لە گۆڵكارە دیارەكان، بە جۆرێك لە هەموو یارییەكدا، گۆڵی خۆی تۆمار دەكرد، بۆیە مەحاڵە  گۆڵكاری وا لە مێژووی وەرزشی شاری هەولێر دووبارە بێتەوە.
بەو دواییە برای رۆژنامەنووسم زاگرۆس نانەكەلی، كتێبێكی سەبارەت بە ژیان و كاری وەرزشی چاپ و بڵاوكردەوە، كە بریتیی بوو لە 257 لاپەڕە، بۆیە ئومێدی سەركەوتن بۆ ئەو ئەستێرە دێریینە دەخوازین.

#كوردستانی نوێ- هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان