نزیکەی 60 هێکتار زەوی زەویی کشتوکاڵیی دانوێڵە لە گوندی میرابەی سەر بە گەیلانغەرب سووتا.
سادق خودادی، قائیمقامی گیلانغەرب لە رۆژئاوای پارێزگای کرماشان رایگەیاندووە، کەوتنەوەی ئاکرەکە هۆکاری مرۆییە و بەهاوکاری تیمەکانی شارۆچکەکە و خەڵکی ناوچەکە دوای چەند سەعاتێک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
وتیشی، لە دەستپێکی وەرزی گەرماوە تاوەکو ئێستا 25 هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی شارۆچکەکە سووتاون.
بەپێی ئاماری میدکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە 125 هەزار هێکتار لە دارستانەکان بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەناو دەچن.