حسێن عەزیز
دەشتی عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی گەرمیان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەمڕۆ 22/1، سەرۆكایەتیی زانكۆی گەرمیان رێوڕەسمێكی شایستە بۆ رێزلێنان لە سێ كەسایەتیی دیاری گەرمیان رێکدەخات كە لە چەند بوارێكدا خزمەتیان كردووەوە و جێگەی دەستیان دیارە، ئەوانیش هەریەك لە شێخ محەمەد شاكەلی كەسایەتیی سیاسی و نووسەر، لەتیف هەڵمەت شاعیر، دكتۆر خەسرەو جاف رۆماننووس و رووناكبیر.
راشیگەیاند: رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ چوارشەممە سەعات 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی زانستیی زانكۆی گەرمیان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و رووناكبیران و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە ئەم رێزلێنانە بكرێتە نەریتی زانكۆ و ساڵانە سێ كەسایەتی بەسەر بكرێتەوە.