جێگر خدر
دوێنێ، ئادریان یسڵسن كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینی كرد و لەگەڵ هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین كۆبووەوە.
پاشان، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پ.ی.د.پەیمان رەمەزان سەرۆكی زانكۆ پرۆژەیەكی هاوبەشیان بەناوی «بەیەكەوە بۆ بنیادنانی شارەكەم» راگەیاند و پرۆژەكەش بە ئامانجی زیاتر پشتیوانیكردنی جووتیارانی راپەڕین و پاڵپشتیی گەنجانە بۆ پڕۆژەی داهێنەرانە.