پردی قلیاسان، بنیاتدەنرێتەوە

12:25 - 2025-01-22
کوردستان
78 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق لەبارەی بنیاتنانەوەی پردی دێرینی قلیاسان لە سلێمانی، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: زیندووڕاگرتنی كەلتورمان، ناسنامەمان دەپارێزێت.
راشیگەیاند: لە سلێمانی هەنگاوێكی ترمان نا بەرەو زیندووكردنەوە و بنیاتنانەوەی پردی دێرینی قلیاسان كە بەڵگەیەكی ترە لەسەر مێژوو و كەلەپووری دەوڵەمەندمان. مێژووی بنیاتنانی پردەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1912 كە ئەوكات شوێنەوارێكی گرنگی هاتوچۆ بووە، ئاماژەی بەوەش داوە: بە هاوكاریی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان و كۆمپانیای ئەندازیاریی ڤیو پایۆنێر، پابەند دەبین بە گێڕانەوەی ئەم شوێنەوارە دێرینە. دیارە بۆ سەردەمی  پێشووی وەك سمبولی پێكەوە پەیوەستبوون و یادی جاران و گەشتیارییە بۆ نەوەكانی ئایندە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان