شەش یانەی كوردستان لە خولی پلە یەكی باسكەی عیراقدا

11:24 - 2025-01-23
وەرزش
40 جار خوێندراوەتەوە


خولی پلە یەكی باسكەی یانەكانی عیراق دەستپێدەكات و 6  یانەی كوردستانیش بەشداریی تیادا دەكەن.
ئەو 6 یانەیەی كوردستان كە بەشداریی خولەكە دەكەن، لە گروپەكانی پێنجەم - موسڵ و دووەم – هەولێر، بەشداریی دەكەن، یارییەكانیشیان بەمشێوەیە دەبێت كە بە سیستمی خولێكی یەك قۆناغ بەڕێوە دەچێت.
گروپی پێنجەم  - موسڵ
پێنجشەممە 23/1
*سۆلاڤی نوێ - كەركوك × عومال نەینەوا.
*زانكۆی سلێمانی × نەوتی باكوور.
هەینی 24/1
*سۆلاڤی نوێ - كەركوك × نەوتی باكوور.
* عومال نەینەوا × زانكۆی سلێمانی.
شەممە 25/1
*سۆلاڤی نوێ × زانكۆی سلێمانی.
*عومال نەینەوا × نەوتی باكوور.
گروپی دووەم  - هەولێر
پێنجشەممە 23/1
*دهۆك × سابیس.
*ئاسۆ × ئەكاد.
هەینی 24/1
*دهۆك × ئەكاد.
* سابیس × ئاسۆ.
شەممە 25/1
*دهۆك × ئاسۆ.
*سابیس × ئەكاد.
شایانی باسە تیپە بەشدارەكانی ئەم خولە، بەسەر پێنج گروپدا دابەشكراون، یارییەكانی گروپی دووەم لە هەولێر و گروپی پێنجەم لە موسڵ دەكرێن، یارییەكانی سێ گروپەكەی تریش لەم شوێنانە دەبن:
*گروپی یەكەم لە زیقار رۆژی 30/1 دەستپێدەكات.
*گروپی سێیەم لە بەغدا رۆژی 30/1 دەستپێدەكات.
*گروپی چوارەمیش لەبەسرە رۆژی 3/1 دەستپێدەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان