لە ساڵیادی كۆچی دوایی حەمید سابیر ناسراو بە (خارە حەمید) ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكاریی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی و جێگری بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان/هەولێر، رێوڕەسمێك رێكخرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك) رێكیخستبوو، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی ی.ن.ك، رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی، سەردار سیامەند لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچوغ ئامادەیبوون، چەپكەگوڵی رێز و وەفا لەسەر گڵكۆی خوالێخۆشبوو خارە حەمید، دانرا.