رەفعەت عەبدوڵڵا، رایدەگەیەنێت: گەیاندنی دەنگی كورد و دیدی یەكێتی لەڕێگەی میدیا عیراقی و عەرەبییەكانی ناوچەكەدا، رۆڵێكی گرنگی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كورد و عەرەبدا هەیە.
دوێنێ لە سلێمانی، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، بە ئامادەبوونی ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی، لەگەڵ گروپی (محاورون من اجل القضیة)دا كۆبووەوە و رۆڵی گروپەكەی بەرزنرخاند كە لێبڕاوانە دەنگی كورد و دیدی ی.ن.ك لەسەر مەسەلە نیشتمانی و نەتەوەییەكان، لەڕێگەی كەناڵ و دەزگا میدیاییە عیراقی و عەرەبییەكانەوە دەگەیەننە هەموو لایەك و توانیویانە پردێكی پەیوەندیی باش دروست بكەن.