پێشمەرگەی سلێمانی لە پلەی هەشتەمدایە

01:40 - 2025-01-26
وەرزش
40 جار خوێندراوەتەوە

تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،  لە هەفتەی 12 – ە یەمینی خولی نایابی یانەكانی عیراقدا و لە یارییەكی گرنگدا 1-1 لەگەڵ یانەی گازی 
باكوور یەكسان بوو.
ئەم تیپەی شاری سلێمانی لەم خولەدا لەنێوان پلەكانی نۆیەم و پێنجەمی ریزبەندیدا دێت و دەچێت، ئەوەتا لە هەفتەی نۆیەمی یارییەكانی ئەم خولەدا، لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا، 0-2 بە تیپی یانەی ناسریە دۆڕا، ئەم دۆڕاندنە بۆ پلەی حەوتەم دایبەزاند، بەڵام بە بردنەوەكەی هەفتەی 10 -یەم،  2-1 لە تیپی یانەی مەسافی، دوو پلە بۆ سەرەوەی ریزبەندیی سەركەوت و بە 16 خاڵەوە چووە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی ئەم خولە.
لە هەفتەی 11 -شدا،لە بەغدا بوو بە میوانی یانەی ئەمانەی بەغدا، ئەمانە یەكێكە لە یانە ركابەرەكان بۆ گرتنی پلەیەكی باشی خولەكە، پێشمەرگە ئەم یارییەشی دۆڕاند و بەم دۆڕاندنە چوار پلە هاتە خوارەوە و بۆ پلەی نۆیەمی ریزبەندیی خولەكە دابەزی، لە هەفتەی 12 شدا لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا 1-1 لەگەڵ گازی باكووری شاری كەركوك، یەكسان بووە، بەم یەكسان بوونەی ئەم هەفتەیەشی بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندیی سەركەوت.
یارییەكانی هەفتەی 12
*پ.سلێمانی 1 × 1 گازی باكوور.
*جۆلان 0 × 0 موسڵ.
*غەراف 2 × 0 رومادی.
*ئەمانەی بەغدا 2 × 1 كازمییە.
*عەفەك 0 × 0 بەحری.
*مەسافی باشوور 1 × 1 مەیسان.
*ئەلحوسەین 1 × 1 ئیتیساڵات.
*نەوتی وەسەت  × سەناعە - دواخرا.
*ناسریە 0 ×  0 فەهد.
*مەسافی 4 × 1 سەناعات كارەبایی.
ریبزبەندیی یەكەم تا پێنجەمی خولەكەش بەمشێوەیەیە:
-1 جۆلان (12 یاریی، 26 خاڵ).
-2 غەراف (12 یاریی، 26 خاڵ). 
-3 ئەمانە (12 یاریی، 22 خاڵ).
-4 بەحری (12 یاریی، 19 خاڵ).
-5 موسڵ (12 یاریی، 18 خاڵ).

بابەتە پەیوەندیدارەکان