رۆژنامەی « لیانە باو» لە تایپەی پایتەختی تایوانەوە نووسیوێتی، وتاری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆڕبەندی داڤۆش بە روونی ئەوەی نیشاندا کە ئەوروپا لە دۆخە سەختەکە تێگەیشتووە، بۆئەوەی ئابووریی خۆی هان بدات و ئەوروپییەکان پێویستیان بە هاوبەشی زیاترە.
«ڤۆن دێر لاین» لە وتارەکەیدا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باسی لە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و فراوانکردنی بازرگانیی دوولایەنە کرد. ترەمپ یەکێتیی ئەوروپا ناچار دەکات زیاتر پراگماتیک بێت.