سەبارەت بە سەرلەنوێ هاتنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و کاریگەریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر سوریا، رۆژنامەی فرانکفۆرتە ئەکلگێماینەی ئەڵمانی وای دەبینێت کە لە بەرژوەندیی تورکیادا نەبێت، بۆیە ئەو وڵاتە بەم دواییانە هەڕەشەکانی زیادکردووە بەتایبەتیش لە دۆسێی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، کە لەسەر ئەم هێزانە ئەردۆغان و ترەمپ دوو بۆچوونی جیاوازیان هەیە و ئەردۆغان دەیەوێت لەناو خاکی سوریادا بیانسڕێتەوە و چەکیان بکات، بەپێی لێدوانی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکاش، لە هاوکارییەکانییان بۆ کوردەکان بەردەوام دەبن و بە هێزێکی سەرەکییان دەزانن لەناو سوریادا.
هەروەها یاریدەدەری ئەو وەزیرە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سەردانی ئەنقەرەی کردبوو، رایگەیاند کە بۆ بنبڕکردنی داعش و گروپە تیرۆریستییەکان، پێویستە ئاشتی بپارێزرێت و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەبکرێن، نەک شەڕ و توندوتیژی.