لەسەر هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی بێلاڕوسیا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، میدیای دەوروبەر بەپێچەوانەی کەناڵە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەوە رەخنە لە پڕۆسەی سیاسی و نەبوونی دیموکراسی لەو وڵاتە دەگرن.
رۆژنامەی گازیتان ڤیبۆرشای پۆڵۆنی نووسیویەتی: «لۆکاشینکۆ حەوت خولە لەسەر یەک بەبێ رکابەر سەرۆکی وڵاتە، هەرچەندە چوار کاندیدی دیکە خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید کردبوو، بەڵام تەنها وەک دیکۆر دیزاین کراون بۆ سیناریۆی سەرکەوتنی رەهای کەسێک کە خۆی وەک پاڵەوان و کارێزما و فەرمانڕەوای رەها وێنا دەکات.
بۆ لوکاشینکۆ هەڵبژاردن تەنها رێوڕەسمێکە، تاکە شتێک کە نامۆ بێت ئەوەیە سەرکەوتنەکەی هەرجارەی بە ژمارەیەکە 80 ٪ یان 90 ٪ یان 95 ٪ ە.