گۆڕانکارییەکان دەرفەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دەڕەخسێنن

12:59 - 2025-01-27
جیهان
90 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (السوري الیوم) لە زاری فیلیبۆ غراندی کۆمسیاری رێکخراوی (UNHCR)ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاندووە: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی سوریا دەرفەتی راستەقینە دەڕەخسێنێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی وڵاتەکەی خۆیان، ئەو لێدوانەشی دوای دیدارێکی ناوبراو هات لەگەڵ جۆزێف عۆن-ی سەرۆک کۆماری نوێی لوبناندا.
لەو رووەشەوە گراندنی ئاماژەی بەوە داوە کە کۆمسیۆنەکەیان مەزەندە دەکات لە دوای رووخانی ئەسەدەوە نزیکەی 200 هەزار ئاوارە گەڕابێتنەوە بۆ سوریا و خواستێکی زۆریش لەسەر گەڕانەوەیە. لەبارەی پەیوەندییەکانیشیانەوە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریادا ئەو کۆمسیارە رایگەیاندووە: پەیوەندییەکانیان لە ئاستێکی باشدایە جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەولەوییەت لەکاری ئەواندا گەڕانەوەی ئاوارەکانە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان