ئیمزاكردنی نامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی سلێمانی ‌و پەیمانگەی SEI

01:43 - 2025-01-27
کوردستان
213 جار خوێندراوەتەوە

زانكۆی سلێمانی ‌و پەیمانگەی ژینگەیی ستۆكهۆڵم (SEI) نامەیەكی لێكتێگەیشتنیان لەبارەی خەمڵاندن و هەڵسەنگاندنی ژینگەیی و پلاندانان، ئیمزاكرد.
لە رێوڕەسمی ئیمزاكردنی لێكتێگەیشتنەكەدا، كە پ.د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوو، ئەوە خرایەڕوو كە زانكۆی سلێمانی لەڕێگەی ئۆفیسی گرانت ‌و پرۆژەكانەوە توانی ببێتە بەشێك لە پرۆژەی داهێنان بۆ باشتركردنی خۆگونجاندنی دەورانی ئاویی لە سەرچاوە ئاوییەكاندا (WICER) و لەو چوارچێوەیەشدا خولێكی راهێنان لەلایەن د.دلێر محەمەد ساڵح و د.ژینۆ خالید محەمەد بۆ ماوەی 36 هەفتە بەناونیشانی (خەمڵاندن ‌ و هەڵسەنگاندنی ژینگەیی تایبەت بە دەورەی ئاویی پێشكەش دەكرێن و تێیدا بەشداربووان ئاشنادەكرێن بە ئامرازە گرنگەكانی سیستمی هەڵسەنگاندن ‌و پلاندانانی ئاو (WEAP) و ئامرازی هەڵسەنگاندنی خاك و ئاو (SWAT).

بابەتە پەیوەندیدارەکان