فڕۆكەیەكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە حەسەكە نیشتەوە

10:37 - 2025-01-28
جیهان
83 جار خوێندراوەتەوە

وانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بارهەڵگری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنكەی شەدادی لە باشووری حەسەكە نیشتووەتەوە كە پێداویستیی سەربازیی و لۆجستی گەیاندووەتە بنكەكە.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانیان كە لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا جێگیركراون.
رۆژی 26ی ئەم مانگەش فڕۆكەیەكی دیكەی بارهەڵگر لە خەرابەجیر لە بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە باكووری حەسەكە نیشتەوە، كە هەڵگری كەرەستەی لۆجستی و سەربازیی و چەكی پێشكەوتوو بووە.
لەباكوور و رۆژهەڵاتی سووریا 11 بنكەی سەرەكی و چەند بنكەیەكی لاوەكیی ئەمریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جێگیركراون و لە پاش كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی پێشووی سووریا لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو، بەردەوام كەرەستە و كەلوپەلی سەربازیی زیاتر رەوانەی ئەو بنكانە دەكرێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان