لە دوێنێوە 300 هەزار كەس لە باكووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

10:41 - 2025-01-28
جیهان
81 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی غەززە رایگەیاند، لە دوێنێوە دوای كردنەوەی شەقامی رەشید و گەڕانەوەی ئاوارەكانی غەززە، زیاتر لە 300 هەزار فەڵەستینی لە باكووری كەرتەكە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئۆفیسی راگەیاندنی حكومەتی غەززە بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەكان، دەستكرا بە گەڕانەوەی ئاوارەكان لە باشووری كەرتی غەززەوە بەرەو باكوور.

بابەتە پەیوەندیدارەکان