پارێزگاری كەركوك سەردانی كرد و رایسپاردن چارەسەری بكەن

عەبدوڵڵا میروەیس بۆ کوردستانی نوێ : فلتەر بۆ دووكەڵكێشی كارگەی چیمەنتۆی لەیلان دانرا

10:59 - 2025-01-28
کوردستان
53 جار خوێندراوەتەوە
كارگەی چیمەنتۆی لەیلان لە رابردوودا

هێمن ئەحمەد


چەندین ساڵ بوو، فلتەری دووكەڵكێشی كارگەی چیمەنتۆی لەیلان ببووە كێشەیەكی گەورە بۆ دانیشتووانی شارۆچكەكە و دەوروبەری و هەراسانی كردبوون، بەرپرسانی پەیوەندیداریش كەمتەرخەمبوون لە چارەسەركردنی، بەڵام دوای ئەوەی پارێزگاری كەركوك سەردانی كارگەكەی كرد، رایسپاردن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن. ئەندامێكی ئەنجومەنیش دەڵێت: ئەو كێشەیە چارەسەركرا.
عەبدوڵڵا میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەوەی خستەڕوو كە لەلایەن تیم و ئەندازیارانی كارگەكەوە فلتەری دووكەڵكێشی كارگەی چیمەنتۆی لەیلان چارەسەركرا و بەردەوامیش پشكنین و نۆژەنكردنەوەی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی جارێكی تر دووكەڵی كارگەكە كێشە بۆ دانیشتوانی شارۆچكەكە دروست نەكات، كە چەندین ساڵ بوو ببووە كێشەیەكی گەورە بۆ دانیشتووانی سنوورەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە كارگەكە سێ هێڵی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی هەیە، ئێستا دوو هێڵیان كاردەكەن و بەرهەمیان هەیە، هێڵی سێیەمیش لە نۆژەنكردنەوەدایە و لەلایەن كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتەوە كاری لەسەر دەكرێت و هەوڵەكانیش بۆ ئەوەن كارگەكە كێشەی نەمێنێت و بێ كێشە كاربكات.

كارگەی چیمەنتۆی لەیلان 27/1/2025

بابەتە پەیوەندیدارەکان