رەفعەت عەبدوڵڵا:زۆرترین پرۆژەتان بۆ لاوانی سەیدسادق هەبێت

11:11 - 2025-01-28
کوردستان
63 جار خوێندراوەتەوە

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك دووپاتیدەكاتەوە كە یەكێتی، لە هەموو قۆناغەكانی خەباتدا، هەمیشە دەرفەتی لەبەردەم لاواندا رەخساندووە.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لقی سەیدسادقی رێكخراوی ئازادیی لاوان، رەفعەت عەبدوڵڵا، رۆڵی ئەندامانی لقەكەی لە كار و چالاكییەكاندا بەرزنرخاند بەتایبەتی لە كەمپینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، كە لە سنوورەكەیاندا توانییان تا ئاستێكی باش دەنگ بۆ لیستی یەكێتی مسۆگەر بكەن، داواشیلێكردن بە بەرنامە كارەكانیان جێبەجێبكەن و زۆرترین پرۆژەیان بۆ لاوانی سنوورەكەیان هەبێت، بۆ ئەوەش سوود لە توانای ئەو لاوانە وەربگرن كە لە زانكۆ و ناوەندە زانستی و فەرهەنگییەكاندان.
نوێنەرانی لقی سەیدسادقیش، لەپێناوی برەودانی زیاتر بە چالاكییەكانیان، پێشنیاز و داواكارییەكانیان خستەڕوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان