محەمەد تۆفیق نەورۆڵی
بڕیارە ئەمڕۆ لە هەڵەبجە ناوی 500 كەسی دامەزراو بەگرێبەست بۆ فەرمانگەكانی پارێزگاكە رابگەیەنرێت. پارێزگاری شارەكەش پێوەرەكانی دامەزراندنەكە بەگرێبەست دەخاتەڕوو.
لەبارەی پرۆسەكەوە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە سەعات 10ی بەیانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ناوی 500 كەسی دامەزراو رادەگەیەنرێت، وتیشی: دامەزراندنەكە بۆ كۆی فەرمانگەكانی پارێزگای هەڵەبجەیە بەشێوەی گرێبەست و لە دامەزراندنەكەشدا رەچاوی كەسوكاری شەهید و ئەوانەی چەند ساڵێكە بە خۆبەخشی لە فەرمانگە و ناوەندەكانی سنوورەكەدا خزمەت دەكەن، كراوە و لەپاڵ ئەوەشدا نمرەی دەرچوون و بڕوانامە و ساڵی دەرچوونیش كراوە بە پێوەر بۆ ئەو كەسانەی فۆرمیان پڕكردووەتەوە.