بۆ برەودان بە هۆشیاریی یاسایی دەربارەی مافەكانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، د.كارزان محەمەد پسپۆڕی یاساكانی میدیا، سیمینارێكی زانستی پێشكەش بە مامۆستایانی زانكۆ كرد.
لەوبارەیەوە د.كارزان محەمەد بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە سیمینارەكەدا بۆ مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، باسی مافەكانی خاوەن پێداویستیی تایبەتم كرد وەك (پاراستنی ژیانی تایبەت، دابینكردنی مافی زانین و پەرەپێدانی هۆشیاریی بۆ خێزانەكانیان)، هەروەها رێكارەكانی پاراستنی مافەكانیان لە یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستاندا.