د.یوسف گۆران ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتارێكدا بەناونیشانی (ئەوروپا و مەترسییەكانی ئایندە) كە لە گۆڤاری (رانانی ستراتیجی)دا بڵاویكردۆتەوە، نووسیویەتی: «جەنگی ئۆكراین بۆ یەكەمینجار پاش بڕانەوەی شەڕی دووەمی جیهانی، شلۆقی و لاوازیی سیستمی بەرگریی و ئەمنیی ئەوروپای بەڕووی جیهان بەگشتی و بەڕووی هەڕەشە ستراتیجییەكانی روسیا لە رۆژهەڵات بەتایبەتی نیشاندا، ئەوروپییەكان بۆ یەكەمینجار خۆیان لەدۆخێك بینییەوە كە بەبێ چەتری ئەمنی و سەربازیی ئەمریكا، مەترسی داگیركردنی خاكەكەی ببێتە بابەتێكی جددی و واقیعی.
لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا دەڵێت «لەسەرەتای دەستبەكاربوونی ترەمپ لە كۆشكی سپی راشكاوانە بە ئەوروپییەكانی وت چیتر ئەو باوەڕی بە هاوكاریی سەربازی و ئابووریی ئەوروپییەكان نییە بێ بەرامبەر، ئەو داوای لە وڵاتانی ئەوروپا كرد كە بودجەی زیاتر بۆ بەرگری تەرخان بكەن و ئەمریكا ئیتر بێ بەرامبەر بەرگرییان لێ ناكات».