جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ کوردستانی نوێ :رێگەی كەركوك بۆ دیالە فراوان دەكرێت

01:49 - 2025-01-28
کوردستان
594 جار خوێندراوەتەوە

ئارۆ سامان 
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی دیالە پڕۆژەی فراوانكردنی رێگەی كەركوك بۆ دیالە دەخاتە جێبەجێكردنەوە و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەش داوای هەنگاوی باشتر و خێراتر دەكات.
سالم تەمیمی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە كوردستانی نوێ-ی وت: لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای جێبەجێكار و بەشی رێگەوبان و پردەكان كۆبوونەوە کراوە بۆ داڕشتنی پلانێك بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی فراوانكردنی شەقامی كەركوك بۆ دیالە و نۆژەنكردنەوەی رێگەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە پڕۆژەكە فراوانكردن و دووسایدكردنی رێگەی كەركوك بۆ دیالە دەگرێتەوە، كە هاتوچۆی هاووڵاتیان و فشاری ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری زۆری لەسەرە و بەوهۆیەشەوە لە رابردوودا چەندین رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، وتیشی: دەكرێت بڵێین رێگەیەكی ستراتیژییە، بۆیە هەوڵ و فشاری ئێمە وەك ئەنجومەن ئەوە دەبێت رێگەكە بەزووترین كات و بە كوالێتی و بێ كەموكوڕی تەواوبكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان