رۆژنامەی (تشرین) بڵاویكردەوە، هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و عەرەبی هەیە بۆ یارمەتیدانی پرۆسەی سیاسی لە سوریادا.
رۆژنامەكە لەسەر زاری خالید خەیاری یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و زەریای هادی بڵاویكردۆتەوە، گەیر بیدرسۆن نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سوریا بەردەوامە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بۆ هەماهەنگیكردن و یارمەتیدانی تەواوی پرۆسەی سیاسی لە سوریادا.
خەیاری لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا بۆ تاوتوێكردنی هاوكاریی نێوان نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیدا، وتوویەتی «سوریا هەوڵدەدات بۆ وێنەكردنی رێگەیەكی تازە لەدوای رژێمی لەناوچوو، بیدرسۆنیش هەوڵەكانی بەردەوامە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئەندام، بۆ هەماهەنگیی یارمەتیدانی پرۆسەی سیاسییە لە سوریادا». جەختی لەوەشكردۆتەوە: پێویستە
نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی هەوڵە هاوبەشەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان لەناوچە جیاوازە عەرەبییەكاندا بێت، یان لەدەرەوەی ئەو ناوچانە.