رۆژنامەی (السوري الیوم) رایگەیاندووە: هەسەدە هاوكارە لە قۆناغی گواستنەوەی سیاسیی لە سوریادا.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوكارییەكانی بۆ لێدوانەكانی گەیر بیدرسۆن راگەیاندووە پەیوەست بە كاروباری گواستنەوەی سیاسیی لە سوریادا.
عەبدی رایگەیاندووە: باكووری خۆرهەڵاتی سوریا پێویستی بە نزیكبوونەوەیەكی دیراسە بۆ كراوە لە چوارچێوەی وڵاتی سوریادا و پێویستە دیدگای داهاتوو ئەم خاڵانە لە خۆبگرێت:
- وڵاتێك كە رەنگدانەوەی فرەیی سوریا بێت.
- یەكێتیی وڵات لەگەڵ دڵنیایی نوێنەرایەتیكردنی یەكسانی بۆ تەواوی پێكهاتە و ناوچەكان.
- بوونی حكومەتێكی نموونەیی
- نووسینی دەستوورێكی دادپەروەرانە كە دادپەروەریی و یەكسانی بەدەستبهێنێت.