ڤایرۆسی HMPV لەبەریتانیا بە رێژەی 4.9% بڵاو بۆتەوە

05:23 - 2025-01-28
جیهان
114 جار خوێندراوەتەوە

ئەو ڤایروسەی مانگی رابردوو لە چین بڵاوبوەوە، ئێستا لە بەریتانیا بڵاو بوەتەوەو کاریگەری زۆری لەسەر منداڵان و کەسانی بەتەمەن دروستکردووە.

بەپێی وێزگەی "جی بی نیوز"ی بەریتانی، ڤایرۆسەكە هەمان ڤایرۆسە كە مانگی رابردوو لە چین بڵاوبوەوە و بە "ئێچ ئێم پی ڤی" ناسراوە ، لە ئێستاشدا رێژەی توشبون لە بەریتانیا گەیشتوەتە لە 4.9%، سەرەتا ڤایرۆسەكە لە ناوچە كەناراوەكانی بەریتانیا بڵاوبوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرتاسەری بەریتانیای گرتوەتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە توشبووان لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن . 

ئەو ڤایرۆسە راستەوخۆ كاریگەری لە كۆئەندامی هەناسە دەكات و زۆرینەی نیشانەكانی هاوشێوەی نیشانەكانی كۆرۆنان ، زۆرترین كاریگەرییەكانیشی لەسەر منداڵان و كەسانی بە تەمەنە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان