فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا عەین عیسای لە پارێزگای رەققە بۆردوومانکرد

08:52 - 2025-01-28
جیهان
82 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا وێستگەی کارەبای عەین عیسای لە پارێزگای رەققە بۆردوومانکرد و وزەی کارەبا لە شارۆچکەکە و 50 گوندی دەوروبەری بڕاوە.

سەرچاوەیەک لە ڕۆژئاوا رایگەیاند، لە بەرەبەیانەوە فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەسەر ناوچەکانی کۆبانێ و عەین عیسا و تەلتەمر و گرێ سپی دەسوڕێنەوە و وێستگەی کارەبای عەین عیسا و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو شوێنانەیان بۆردوومانکردووە.

وتیشی، لە بەرەبەیانییەوە نزیکەی 13 جار فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکەیان بۆردوومانکردووە و زیانێکی زۆریان لەو ناوچانە داوە.

ئەوەشی خستەروو، سەعات سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  تورکیا بە چڕی بۆردوومانی وێستگەی کارەبای عەین عیسای کردووە و بەهۆیەوە کارەبا لە ناوەندی شارۆچکەکە و نزیکەی 50 گوندی دەوروبەری بە تەواوی بڕاوە و زیانە گیانی و مادییەکانی بۆردوومانەکان نازانرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان