بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە سێ ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا لە دەوروبەری سلێمانی توانی پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیربکات.
لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٣ و ٢٠٢٥/١/٢٦ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان پێنج تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی (ص.ث.ع)، (و.ا.ر)، (ص.س.ص)،(م.ع.ح)،(خ.ب.ع)، کە سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عیراق بوون.
تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان روویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر راگیراون و رووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانیان بەردەوامە.As