ئاكشەم
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، رایگەیاند: بە وردیی باسیان لە پرسە گرنگەكانی تایبەت بە هەردوو وڵات و ناوچەكە كردووە، پەیوەندییەكانی توركیا و عیراق لە روانگەیەكی ستراتیژییەوە هەڵسەنگێنراوە، وتیشی: گروپێكی پلاندانانی هاوبەش و لیژنەی هەمیشەیی هاوبەشمان لەژێر رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی بۆ هاوكاریی هاوبەش دامەزراند. فیدان ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو میكانیزمانەوە، پەیوەندیی و هاوكاریی یەكتر لە هەردوو ئاستی سیاسی و تەكنیكیدا چڕتر بووەتەوە.
لەو كۆنگرەیەدا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ فیدان تاوتوێی ئاسایشی سنوورەكان و شەڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە و گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن.